سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان و ئەو خۆپیشاندانانەی لە عێراق بەرێوەچوو.
لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە جێبەجێكردنی داواكاریە ڕەواكانی هاوڵاتیان لە وادەیەكی دیاریكراودا و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاری گشتی و كاركردن بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵی و گەندەڵكاران و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان و یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە و خوڵقاندنی گەشێكی لەبار بۆ گەشەپێدان و دابینردنی هەلی كار.
هەر لە دیدارەكە هانی پاراستنی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان درا و پابەندبوون بە پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و دەستدرێژی نەكردنە سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و رێگرتن لە تێكدەران لە نانەوەی كێشە كە داواكاریە ڕەواكان لاواز دەكات و گرنگی لێپێچینەوە لەو كەسانەی لە كردەوەی ئاژاوەگێڕیەوە تێوەگلاون لەگەڵ سەپاندنی یاسا.
خاتوو بلاسخارت نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گروپە چەكدارەكان كە كار لەسەر تێكدانی سەقامگیری وڵات دەكەن، و كاریگەری سلبی دەبێت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەدیهێنانی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران لە پێناو گۆڕینی توانای حومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە، و تەئكیدیشیكردەوە لەسەر ئەوەس كە ئەنجومەنی نوێنەران بەئەركی خۆی هەستێت بۆ بەدیهێنانی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانیشی نیشاندا بۆ پێشەكەش كردنی هاریكاری پێویست لەوبارەیەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 تشرینی یەكەمی 2019