د.بەشیر حەداد، پیرۆزبایی لە رەشید عەزاوی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقی

دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە پەرلەمانتار رەشید عەزاوی دەکات، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکو ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقی و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان و ئەندامان و کادیرانی حیزبی ئیسلامی خواست لە کارەکانیاندا.
لە بەیاننامەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت “ بەخۆشحاڵیی و رێزێکی زۆرەوە، خۆشحاڵین پیرۆزبایی کۆنگرەکەتان و متمانە بەخشینەوەتان لێبکەین وەکو ئەمینداری گشتی پارتەکە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە عێراق بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، دۆخەکە وا دەخوازێت کە هەموو پارتە نیشتیمانییەکان هەوڵی زیاتر بدەن، پیشتگیری هەوڵەکانیش بکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و فەراهەمکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر و بەشداریکردن لە پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەدا”.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٩/١٠/٢٠١٩