ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد‌و ڕوداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی نه‌جه‌ف و زیقار تاوتوێ ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/12/2019 له بیسته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 241 په‌رله‌مانتار، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد و ڕوداوه‌كانی نه‌جه‌ف و زیقارو چه‌ند شارێكی تری عیراقی تاوتوێ كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن سوره‌تی فاتیحه‌ی له‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانی زیقارو نه‌جه‌ف خوێنده‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆمار ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوڕاوێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێی مادده‌ی 76ی ده‌ستور.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕوداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و زیقار تاوتوێكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد به‌ره‌و ئه‌و دوو پارێزگایه به‌ڕێكه‌ون بۆ چاودێریكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش و به‌شداری بكه‌ن له پلانی تایبه‌ت به پاراستنی سه‌قامگیری هه‌ردوو پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ببن كه به‌یانی به ئاماده‌بونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌به‌سترێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 3/12/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
1/12/2019