ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی به‌ست بۆ تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/12/2019 دانیشتنێكی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ست، بۆ تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان بۆچونی خۆیان خسته‌ڕو سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك پێشنیار‌و تێبینی خۆی حسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی بۆ سیستمی هه‌ڵبژاردن به‌پێی پێشنیاری به‌رزترین ده‌نگه‌كان له سه‌ر ئاستی زیاتر له‌یه‌ك بازنه‌دا به‌مه‌رجێك كه بازنه‌ی جیاجیا له پارێزگادا پێناسه بكرێت، سه‌ره‌ڕای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كۆتا‌و داوای له لیژنه‌ی یاسایی كرد كه كۆبونه‌وه‌كانی به‌رده‌وام بێت و پێشنیاره‌كانی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان وه‌ربگرێت بۆ پێگه‌یاندنی پڕۆژه یاساكه.
له‌لایه‌كی تر، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی كرد له تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی یاساكه و تیشكی خسته سه‌ر كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه كه ژماره‌یان ده‌گاته 16 كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی پڕۆژه یاساكه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن لیژنه‌ی یاسایی ئاراسته‌كرد بۆ به‌رده‌وامبون له به‌ستنی دانیشتنه‌كان بۆ پێگه‌یاندنی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌كلایی كردنه‌وه بابه‌تی ده‌ستنیشانكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، له‌وانه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مولایه‌ك به‌شداربن له پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بو به‌هێزكردنی متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
11/12/2019