ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ۱٤بەند لەیاسای هەڵبژاردن دەدات وەبڕیاردەدات لەسەر بەجێ هێنانی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنەکەی بیستو دووهەمیدا بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ڕۆژی چوارشەممە۱۸/۱۲/۲۰۱۹وەبەئامادەبوونی ۲۲٤پەڕلەمانی دەنگی دالەسەر ۱٤بەند لەیاسای هەڵبژاردن ولەسەرپێشنیاری گۆڕینی دووەم لەیاسای قەرەبووی زیان لێکەوتوەکان بەهۆی پڕۆسە جەنگیەکان وهەڵە سەربازیەکان و پڕۆسە تیرۆریەکان جگە لەبڕیارێکی پەڕلەمانی لەبابەت بەجێ هێنانی داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانەوە .
وەلەسەرەتای دانیشتنەکەدادەنگ درالەسەربڕیارێکی پەڕلەمانی بریتیە لەڕاسپاردەێک بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبابەت ڕووداوەکانی پارێزگای ناسریەو نەجەف و عەمارەوبەجێ هێنانی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران، لەنیوانیاندا دانانی پاڕێزگای ناسریە بەشارێکی لێقەوماو وە هەستانی لیژنەی ئەمنو بەرگری بە چوون بەدوای ڕاستیەکاندا بۆئاشکراکردنی بکوژەرانی خۆپیشاندەران وەبەدواچوونی فەرمانی گرتن کەدەرچوە لە دادگاوەووەزارەتی تەندروستی هەستێت بەچاککردنەوەی بریندارەکان لەخۆپیشاندەرە ئاشتیەوانەکان وئەندامانی هێزەئەمنیەکان لەسەر ئەرکی وەزاڕەت جگە لەفەرمان دان بە وەزارەتی نەوت بۆ پەیداکردنی هەلی کار بۆ ڕۆڵەکانی پاڕێزگاکانی ناسریەوعەمارە لە کۆمپانیانەوتیەکاندا وەخۆنەبەستن بە کرێکاریەتی بێگانەوەووەزارەتی مالیەش پلە کارمەندیەکان کەدروست دەبێت بەبۆنەی جوڵانەوەی میلاک بەش بە شی بکات وەیاسای خانەنشیی یەکگرتوو گۆڕڕاوبەسەرهەموو پارێزگاکان وە گرنگی بدات بە ڕۆڵەکانی پرێزگای ناسریەو عەمارەو نەجەفی پیرۆز لەئەنجامی ڕووداوەکانی ئەم دواییە وە ئەنجومەنی وەزیران بە تەواوکردنی دابەشکردنی خانوە کەم پارە تێچوەکان بۆ هەموو پارێزگاکان بەتایبەتی بۆ دەستدرێژی کاران لە پارێزگاناوبراوەکان .
وەڕاسپاردەکانی بڕیارە پەڕلەمانیەکە ئەوەشی گرتەوەکە گرنگیە وەزارەتی دارایی تەرخان کردنی پارە بۆ چارەکردنی کەمی وزەی کارەبالەپارێزگای ناسریەوە لیژنەپەڕلەمانیە تایبەتیەکان ڕاسپێررێت بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆپێداچوونەوەی خشتەی پارەتەرخانکراوەکان وەئەوانەی پەیوەندیان هەیە بەپەرەپێدان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و قوتابخانەکان وەپێویست لەسەرکردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ درووست کردنی ناوەندێکی تەندروستی بۆچارەکردنی نەخۆشیەکانی شیرپەنجە لە پارێزگای ناسریە لەگەڵ دەستخۆشی کردن لەڕۆڵی خێڵەکان لەهەموو پارێزگاکاندا بەتایبەتی پارێزگای ناسریەو نەجەف وەوەزارەتی تەندروستی هەستێت بە تەواوکردنی نەخۆشخانەی تورکی وە دوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ جێگیر کردنی وانەبێژە بەخۆڕاییەکان لەهەموو پارێزگاکاندا لەوکاتەداکەپارە دەبێ.
وەلەئیشێکی کەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کردبە بەدواچوونی ڕێکارەکانی حکومەت لەبابەت بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بەقەرەبووکردنی زیان پێگەیشتوەکان بەلافاو لەپارێزگای سەماوە،ئاماژەی داکە داواکاریەکانی وەڵام لێ وەرگرتن کەدراوەتایبەتە بە لێکشانەوەی متمانە یان نا لە وەزیریوەڵام لێ وەرگیراولەوکاتەدا کەحکوومەت ئێستا کاری بەرێوەبردنی ئیشوکار بەجێ د ەهێنێ پاش دەست لەکار کێشانەوەی، داوای کرد لەخاتونانو بەڕێزانی پەڕلەمانتاران ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی هەیەبینێرێت بۆدادگاودەستەی دەست پاکی .
وەئەنجومەن دەنگی دالەسەر پێشنیاری گۆڕانی دووەمی یاسای قەرەبووی زیان پێگەیشتوەکان بەبۆنەی پڕۆسەجەنگیەکان و
هەڵە سەربازیەکان و پڕۆسە تیرۆرستیەکان ژمارە۲۰لەساڵی ۲۰۰۹ی گۆڕڕاو کەپێشکەش کراوەلەلایەن لیژنەکانی شەهیدان و قوربانیان و بەندی کراوەسیاسیەکان ویاساییەکان و مافی مرۆڤ بۆئەوەی هەموو پارچەکانی شەهیدان وە یەکسانی کردنیان بەهەموو مافە پێدراوەکانیان بەگوێرەی یاسا ئیش پێ کراوەکان وە سووک کردنی ناڕەحەتیەکانی هاوڵاتیەکان لە و ناوچانەی کەزیانیان پێ گەیشتوەبەبۆنەی پرۆسە جەنگیەکان و هەڵە سەربازیەکان وپرۆسە تیرۆریەکان وە بۆئەوەی لیژنەیەکی چڵی دانرێت لەهەموو پارێزگاکاندا وەپترکردنی لیژنە ناوەندەکان بۆ قەرەبوو وە تەواوکردنی پترترین ژمارەلە مامەڵەکانی قەرەبووی هاونیشتمانیان جگە لە پێدانی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی سەربە هێزەکانی ئەمنی ناوخۆیی وەهێزەچەکدارەکان وەدەزگا ئەمنیەکان و هەموو بەشێک کەلەیاسایەکەدا هاتوە وەبەشدارکردنی داواکاری گشتی بۆپاراستنی ماڵی گشی .
ئەنجومەن دەنگی دابۆ درووست کردنی لیژنەێک بریتیە لەچوارکارمەند بۆبەڕێوەبردنی ئیشوکاری ڕۆژانە وەپێدانی مووچەی کارمەندەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بەمەرجێک کاری کۆتایی پێ بێت کەئەنجومەنی کۆمیسیۆ نی نوێ هەڵبژێردرا پاش کۆتایی پێ هێنانی کاری کۆمیسیۆنی ئێستا وەگواستنەوەی بەڕێوەبەرەگشتیەکان کەتێیدایە .
وەئەنجومەن دەنگدانی تەواو کرد لەسەر ۱٤بەند لەبونی ٥۰بەنددا لەپرۆژەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە پێشکەش کراوە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە .
لەپاشدابڕیار لەسەر کۆتایی دانیشتنەکە درا
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی
۱۸/۱۲/۲۰۱۹