به‌شیر حه‌دداد رۆڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له گه‌یاندنی هاوكاری بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له هه‌موو عێراق به‌رزده‌نرخێنێت و جه‌خت له تۆكمه‌كردنی گیانی نیشتمانی و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كاتەوە
رۆژی چوارشەممە ١٨/١٢/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد له مو‌سا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو دەزگایە.
لە کۆبونەوەیەکدا کە دکتۆرە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا ئامادە بوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بە رۆڵی گەورە و کاریگەری دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و ستایشی هەوڵە مرۆییەکانی کرد بە گەیاندنی یارمەتی پێویست و پێداویستی خواردن بۆ خێزانە ئاوارەکان و زیان لێکەوتوان و هەژاران و بایەخدانی راستەوخۆیان بە بواری خزمەتگوزاری و پەروەردە و تەندروستی کەمپەکان و چاودێری کردنی هەژاران لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق.
حه‌دداد، رۆڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هه‌وڵه خێرخوازییه‌كانی به‌رزنرخاند و جه‌ختی له گرنگی تۆكمه‌كردنی گیانی نیشتمانی و ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و دڵسۆزی بۆ نیشتمان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق كردەوە و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان كرد به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخه‌نه سه‌رووی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه و هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ ده‌ربازكردنی وڵات له قه‌یرانه‌كان و گه‌یاندنی به‌كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی جه‌ختیكرده‌وه كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان گه‌یاندنی هاوكاری و پشتیوانیی دارایی و مه‌عنه‌وییه بۆ خانه‌واده‌ی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ردانكردنی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانی شه‌هیدانی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌یاندنی هاوكاری داراییه و گوتیشی، ئه‌م هاوكارییانه له سۆنگه‌ی باوه‌ڕیانه به ره‌وایی خواست و داواكارییه‌كان كه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كاندا سەرچاوەی گرتووە کە داوای چاكسازی كارگێڕی و سیاسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان دەکەن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق