ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/12/2019 له بیست و چواره‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی 184 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئازاد حه‌مید و وه‌سه‌ن سه‌عیدی و مه‌حمود زجراوی سوێندی یاساییان خوارد له‌جێگه‌ی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان رائید فه‌همی و هه‌یفا ئه‌لئه‌مین و حه‌سه‌ن عاقولی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدرالی ژماره (6)ی ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌واوكرد.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن پێشنیارێكی به‌ده‌ست گه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه و بهڵێنیدا كه نابێت هیچ به‌رپرسێك له ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌بێت.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/12/2019