ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/12/2019 له بیست و پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای خانه‌نشینی گشتی یه‌كگرتوو ژماره (9)ی ساڵی 2014 ته‌واوكرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز حه‌لبوسی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك حاڵه‌تی بۆشایی كه له‌وانه‌یه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا دروست ببێت پاش جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشین كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و دواییه په‌سه‌ندی كردوه، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی زانكۆ و پزیشكان و خاوه‌ن پسپۆڕێتی ده‌گمه‌ن و گوتی كه هه‌مواركردنی یاساكه ته‌نها یه‌ك توێژ ناگرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی ئه‌نجام ده‌درێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو ژماره 9 ی ساڵی 2014.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو 26/12/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/12/2019