ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراوی خۆی خه‌ڵات ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/12/2019 ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراوی خۆی خه‌ڵات كرد، وه‌كو پێزانینێك بۆ خزمه‌ت و دڵسۆزیان له كاره‌كانیاندا به‌درێژایی ماوه‌ی كاركردنیان له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد تێیدا سوپاس وپێزانینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراو كرد و ستایشی ڕۆڵ و ماندوبونی ئه‌وانی كرد له خزمه‌تكردنی فه‌رمانگه‌كانی خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز سیروان عبدالله سیرینی له وته‌یه‌كیدا لهه ئاهه‌نگه‌كه‌دا ستایشی ڕۆڵی فه‌رمانبه‌رانی كرد له خزمه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گووتی:” ئه‌و خه‌ڵاتكردنه وه‌كو پێزانینێكه و نرخاندنی ڕۆڵی فه‌رمانبه‌رانی خۆمانه ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌زگاكه‌ی خۆیان كردوه”.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بێت له گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی خانهنشیكراودا بۆ سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی ئه‌وان و به‌ستنی خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ری گه‌نجی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بڕوانامه‌ی پێ‌زانین و قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی خانهنشینكراوهكاندا دابه‌شكرد له‌گه‌ڵ گرتنی وێنه‌ی یادگاری.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/12/2019