د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە کریستیانەکانی عێراق و جیھان دەکات

لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(عیسای کوڕی مەریەم) درودی خوای لەسەر بێت، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی عێراق و جیھان دەکات،
لە پەیامەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد رایدەگەیەنێت” ھیوا خوازین ساڵی نوێ بۆ تەواوی رۆڵەکانی وڵات ساڵێکی پڕ لە خێرو خۆشی و سەقامگیری و جێبەجێکردنی چاکسازی لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی دەوڵەت و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران بێت.”
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھیوا خوازە کە بنەماکانی خۆشەویستی و ئاشتی و لێبوردەیی و بەھێزکردنی رۆحی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە نێوان رۆڵەکانی وڵات پتەوتر و بەھێزتر بکرێن.

ھەموو ساڵێک بەخێرو خۆشی

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٥/١٢/٢٠١٩