ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به تاوتوێكردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی دێنێت و ده‌ست ده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشین
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26/12/2019 له بیست و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داد و ئاماده‌بونی 176 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدرالی دێنێت و ده‌ست ده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای خزمه‌تكردنی مه‌ده‌نی فیدرالی دواخست، به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و په‌سه‌ندكردنی له دانیشتنه‌كانی داهاتودا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدرالی ژماره (6)ی ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره 9 ی ساڵی 2014 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكهشكراوهو له دانیشتنی داهاتودا ته‌واو ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌ری حكومه‌ت دوپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ت نوسراوێكی فه‌رمی ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی یاساكه‌و لابردنی چه‌ند پسپۆرێتی ده‌گمه‌ن له بواری ته‌ندروستیدا له مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینكردن.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/12/2019