ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌كه‌ی
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز سیروان عبدالله سیرینی پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوی ئیسلامی و دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌و هه‌مو برایانی یه‌كگرتو ده‌خوازم بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێز‌و سڵاومدا
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
سیروان عبدالله سیرینی
یه‌كشه‌ممه 29/12/2019