د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین وەکو ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین و سەرکردایەتی نوێ و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئومێد دەکات، سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بتوانێت خزمەتی زیاتر بە یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
دکتۆر بەشیر حەداد، هیواشی خواست یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەوڵی جدی تر بدەن بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی گونجاو بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٢٩/١٢/٢٠١٩