بەیاننامە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی ئەو هێەشە دەكات كە كرایە سەر كەرتەكانی حەشدی شەعبی، كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئەو كردەوەیە بە ئامانجگرتنی سەروەری عێراق لەقەڵەم دەدات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیان: لە كاتێكدا داوا لە هەموو لایەك دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن، هاوكات دووبارە داوادەكەین كە سەرجەم هێزەكان لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا بن، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پاراستنی نێردە دیبلۆماتیەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەسەر خاكی عێراقن و لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەت، و هەوڵەكان یەكبخرێت بۆ تەواوكردنی جەنگ لەدژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: لەخوای گەورە داواكارین شەهیدان بەر رەحمەتی خۆی خات و بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات، برینداراتیش زوو چاك ببنەوە.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 كانونی یەكەمی 2019