د.بەشیر حەداد، پیرۆزبایی ساڵی نوێ زایینی لە ھاوڵاتیانی عێراق دەکات و ھیواخوازە ساڵی نوێ، ساڵی پڕ لە خێرو ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ پێکھاتەکانی وڵات

بەبۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٠، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەک دا گەرمترین پیرۆزبایی لە ھاووڵاتیانی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە دەکات و ھیواخوازە ساڵی نوێ ساڵی پڕ لە خێر و خۆشەویستی و ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ عێراقیەکان.
لە بەیاننامەکەدا، دکتۆر بەشیر حەداد، داوا لە تەواوی ھێزە سیاسی و پارتە نیشتمانیەکان دەکات، ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ھاوکاری و یەکڕیزی و تەبایی نیوانیان، تاوەکو پێکەوە بتوانین بەسەر ئەو قەیرانەدا زاڵ بین کە بەرۆکی عێراقی گرتووە و کاری زیاتریش بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتوری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکھاتەکانی وڵات.

ھەموو ساڵێک بەخێر و خۆشی

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٣١/١٢/٢٠١٩