ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به كۆتایی هێنان به بونی هێزه بیانیه‌كان له سه‌ر خاكی عیراق ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/1/2020 له دانیشتنێكی نا ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار، میوانداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد‌و ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به كۆتایی هێنان به بونی هێزه بیانیه‌كان له‌سه‌ر خاكی عیراق.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز حه‌لبوسی سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبونی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و دواتر په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان سوره‌تی فاتیحه‌یان له‌سه‌ر گیانی خوالێخۆشبو و هه‌مو شه‌هیدانی عیراق خوێنده‌وه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد‌و ناوبراو ده‌قی نامه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێنده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به ڕوداوه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو كرد‌و تیرۆركردنی هه‌ردوو شه‌هید ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی وده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و كرداره‌و تیشكی خسته سه‌ر بژارده‌كانی به‌رده‌م عیراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه كه یه‌كه‌میان بریتیه له كۆتایی هێنان به بونی هێزه بیانیه‌كان له‌سه‌ر خاكی عیراق و دووه‌میشیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌شنوسی بڕیارێك كه پێش پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستا خرابو به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه بژارده‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو وڵاتانی تر دابمه‌زرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵات و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری وڵاتان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌كۆی ده‌نگ ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تێیدا حكومه‌تی عیراقی پابه‌ند ده‌كرێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكاری هاوكاری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به جه‌نگی دژی داعش و پابه‌ندبونی حكومه‌ت به كۆتایی هێنان به بونی هێزه بیانیه‌كان له‌سه‌ر خاكی عیراق.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 11/1/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 5/1/2020