سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەروەی كەنەدا ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەلایەن فرانسوا ڤیلیب وەزیری دەروەی كەنەدا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشت.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات و ئەو پرسانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن، لەگەڵ دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ئەمنی و عێراق و روداوەكانی ناوچەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لەسەروەری عێراق و پاراستنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە، كاركردن بۆ هێوركردنەوە دۆخەكە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی كەنەدا پێزانینی نیشاندا بۆ بۆچونەكانی بەرێزیان، و پەرۆشی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ هاریكاری و پابەندبوون بە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق، و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاوبەشی لەگەڵ گەلی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 كانونی دووەمی 2020