سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە هاوتا توركییەكەی پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە هاوتا توركییەكەی بەرێز مستەفا شەنتوب پێگەیشت بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تەئكید كرایەوە لەسەر پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و توركیا لەبوار جۆراوجۆرەكان لەسەر بنەما بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری و گرنگی هاریكاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری.
هەروەها تاوتوێی كارا كردنی هەوڵی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەسەرجەم پرسەكان و لەوبوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 كانونی دووەمی 2020