سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ داوای لە حكومەتی عێراق كرد رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لە پێشیلكاریەكان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، داوای لە حكومەتی عێراق كرد رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لە پێشیلكاریەكان و بەدورگرتنی وڵات لە ناكۆكییەكان

بەرێزیان ڕایگەیاند لە كاتێكدا كە سەركۆنەی پێشێلكاری ئێران بۆ سەروەری عێراق لە بەرەبەیانی رۆژی 8 كانونی دووم دەكەین، تەئكید دەكەینەوە لەسەر ڕەتكردنەوەی تەواوەتی لایەنە ناكۆكەكان كە گۆڕەپانی عێراق بەكاربهێنن بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان، لەم بارودۆخە ناهەموارەدا دوبارە بانگەوازی حكومەتی عێراق دەكەین كە رێوشوێنی سیاسی و یاسایی و ئەمنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەری عێراق لە هەر پێشێلكارییەك و بەدورگرتنی عێراق لە ناكۆكیەكان و نەبێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكان و جەنگ یان بوونی بە لایەنگری هەر لایەنێكی ناكۆكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لەسەرجەم لایەنەكان كرد دان بەخۆیاندا بگرن و حەكیمانە رەفتار بكەن و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی یەك هەڵوێستی نیشتمانی و هەماهەنگی هێزە كاریگەرە نیشتمانییەكان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و بەدورگرتنی گەلەكەمان لە نەهامەتییەكانی جەنگ.
====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 كانونی دووەمی 2020