لیژنەی دارایی میوانداریی پارێزگاری بانقی ناوەندو سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دکتۆر هەیسەم جبووری و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩/١/٢٠٢٠ میوانداریی کرد لە بەڕێزان پارێزگاری بانقی ناوەندو سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بوودجە لەوەزارەتی دارایی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بانقی بازرگانیی عێراقی TBI.
وەکۆبوونەوەکە تاوتوێی ڕووداوەکانی ئێستا لە سایەی بەرزبوونەوەی ڕەوشی سەربازیی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت وەکاریگەریەکانی لەسەر ڕەوشی دارایی وڵات و ئەوسیاسەتی پارەیەی کەپێویستە بەڕێوەببرێت بۆ دەستگرتن بەسەرخەرجی پارە لە بازاڕی عێراقیدا .
وەلیژنەی دارایی گوێبیستی ڕاوبۆچوونەکانی میوانەبەڕێزەکان بوو پاش ئەوەی باسێکی فراوانی پێشکەشکرد لەبابەت ئەو میکانیزمانەی کەدەبێت کاریان پێبکرێت بۆپاراستنی دارایی عێراقی لەناوەوەو دەرەوەی عێراقدا .
وەپارێزگاری بانقی ناوەند ئەوەی ئاشکراکردکەقەرزەکانی سەرعێراق خشتەی بۆدانراوەو لەکاتی خۆیدا دەدرێتەوە ، لەهەمان کاتدا جەختی لەوەکرد کەهەڵوێستە سیاسیەکانی عێراق کاردەکاتە سەر ڕەوشی دارایی ئیتر ئەوە خراپبێت یان باشبێت ئەمەش بەگوێرەی ئەو هەڵوێستەی بەرامبەری دەکرێت .
وەلیژنەی دارایی جەختی لەسەر ئەوەکرد کەهەمیشە هەوڵدەدات بە دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ماڵی عێراقی وە ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسەتی پارەیی لەسایەی ئەو دەمارگرژیەی کەلەناوچەکەدا هەیە وەدوور خستنەوەی وڵات لەکەوتنە ناو تەنگژەێکەوە کە بەخراپی کاربکاتە سەر ئابووری وەگۆڕانکارییەوە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/١/٢٠٢٠