کەعبی هۆشداری دهداته هەموو لایەنەکان له زیان گهیاندن به بەرژەوەندی تۆپی پێی عێراقی له پێناو بهرژهوهندی تاكهكهسی خۆیان
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کردلەهەموو لایەنەناکۆکەکان لەبابەتی یەکێتی تۆپی پێ بەپێویستی دوور خستنەوەی وەرزشی عێراقی لە سزادانی نێودەوڵەتی، هەروەها ئەم لایەنانەی هۆشدار کرد لەهەوڵدان بۆبەدی هێنانی “بەرژەوەندیی تایبەتی”بەرامبە ر بەرژەوندی گەورەی تۆپی عێراقی .
ئەمەهات لەمەیانەی چاوپێکەوتنی سەرۆکی لیژنەی لاوان ووەرزشی پەڕڵەمانی عەباس علێوی بەیاوەری جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی محەممەد عزی وبەڕێز عەلی شوێلیە لەنوسینگەکەی خۆیدا ڕۆژی پێننج شەممە ۹ی کانوونی دووەمی۲۰۲۰وە گفتوگۆکرالەبابەت ئەوناکۆکیەی ڕووی داوە لە یەکێتی تۆپدا وەڕێگای چارەسەریی بۆبەرژەوەندی وەرزشی عێراقی .
وەکەعبی وتی:لەمەوپیێش پێمان لەسەر ئەوە داگرت وەلەمەیانەی چاوپێکەوتنەکانی پێشوودالەگەل لایەنە ناکۆکە ناوبراوەکان وبەئامادەبوونی بەڕێز علێوی کەپێویستە ئەم قەیرانە چارەسەربکرێت کەبەرەوڕووی یەکێتی بوەتەوە “بەڕێگاێکی خۆشی ” وەبەوشێوەیەی کە مافی هەموو ناکۆکبارانی تێدابێت ،وەنەگاتە قۆناغێک لەوانەیەترسناک بێت بۆ وەرزشی عێراقی سەرەرای جەخت کردنی بەردەواممان لەمەیانەی گفتو گۆکانی پێشووماندا کە جیاوازی بەردەوام دەمانگەێنێتە سزاکانی نێودەوڵەتی کەهەموومان نامانەوێت .
وەبەڕێزی جەختی کرد :لەحاڵەتێکدا ئەم قەیرانە چارەسەر نەکرێت بەخۆشی وەکوئاراستە کراو ڕێکەوتنی لەسەرکرالەپێشوودا ،لەوانەیە ئەنجومەنی نوێنەران وشەێک وهەڵوێستێکی وای هەبێت کەلەوەی ئێمەلەپێشوودا داوامان کرد تێپەرێت.
نووسینگە ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران