سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە ستیفن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی فراوانكردنی رێگەكانی هاریكاری و كاری هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەی تیرۆر لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و جەختی كردەوە لەسەر رەتكردنەوەی بەكارهێنانی وڵات وەك گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكان و بوونی عێراق بە لایەنێكی ناكۆكیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ سەروەری عێراق و سەقامگیری و هەماهەنگی و هاریكاری لەسەرجەم بوارەكاندا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی دووەمی 2020