به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیس .. کەعبی داواده‌كات پاڵپشتی خێزانی شەهیدان و برینداران بكرێت و هەموو مافەکانی خاوەن سەرکەوتنە مەزنەکان به‌رجه‌سته‌ بكرێت

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنج شەممە ۹ی کانوونی دووەم ۲۰۲۰پیرۆزبایی کرد لەهەمووپێکهاتوەکانی وەزارەتی ناوخۆبەبۆنەی نەوەت وهەشت ساڵەی درووست بوونی پۆلیسی عێراقی ، داوایکرد بەپێویستس پاڵپشتیی خێزانی شەهیدان ودابینکردنی چارکردنی برینداران وبەجێهێنانی پێویستیەکانیان بەتەواوی .
وەبەڕێزی لەبەیاننامەێکدا دەستخۆشی کرد لە پاڵەوانیەتی وخوبەخت کردن و سەرکەوتنەکانی پیاوانی پۆلیس لە ڕزگارکردنی شارەکان لە ژێردەستی تیرۆردا ،وەگەڕانەوەی ئەمن و سەقام گیریی و بەجێ هێنانی یاسا و زەوی گرتن تیایدا ، داوای کرد لە لایەنە پەیوەندی دارەکان کەهەموو مافەکان بدریت بە خاوەن سەرکەوتنە مەزنەکان مادی بێت یان دەروونی بێت ، وەپاڵپشتیان بکرێت بەوشێوەی کەشایانی ئەو لەخۆبردنە گەورانەی کە مێژوو تۆماری کرد بەپیتی نوور
وەکەعبی داوای کرد لەپیاوانی پۆلیس بەبەردەوام بوونیان
لە ڕێی سەرکەوتندا بەهاوکاری لەگەڵ براکانیا لە هەموو جۆرە پێکهاتووەکانی هێزەچەکدارەکان لەمیانەی بەرنگاربوونەوەی کون وشانە تیرۆریەکان ،وەسووربن لەسەر پاراستنی ئەمنو سەقامگیری وڵات وپاراستنی سوورەکەی جگە لە وەستان لەدژی هەمووجۆرێک تاوان و قەلاچۆکردنی گەندەڵی و داسەپاندنی یاسا بەسەر هەموو لاێکدا

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۹/۱/۲۰۲۰