ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و كۆتایی به تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی ئیعتیماد دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/1/2020 له بیست و حه‌وته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 184 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و كۆتایی به تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی ئیعتیماد هێنا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی كرایه‌وه، خاتوو ره‌شا یه‌حیا عه‌بیس حاته‌می سوێندی ده‌ستوری خوارد بۆ پۆستی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له جیاتی په‌رله‌مانتاری ده‌ست له كاركێشراو عه‌لی شوكری.
دواتر ده‌نگدرا له سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ئیتیحادی ژماره (6)ی ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپرۆتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ده‌سته‌ی عیراقی بۆ ئیعتیماد ژماره (78)ی ساڵی 2017 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی گشتی كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی تایبه‌ت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له هه‌مو ناوچه‌كانی عیراق له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 دا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی بابه‌تی جێبه‌جێكردنی هاوسه‌نگی بۆ پێكهاته‌ی كورد له چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی پارێزگای كه‌ركوك و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داد په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوكی ئاراسته‌كردن بۆ به‌دواداچونی كه‌یسه‌كه.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 13/1/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/1/2020