لیژنەی لێکۆڵینەوەی بچووککراو تایبەت بەکاری دەروازەسنووریەکان میوانداریی شاندێکی گومرگەکان و دەروازە سنووریەکان دەکات

لیژنەی لێکۆڵینەوەی بچووککراو کە پێکهاتووە بە فەرمانی پەڕلەمانیی ( ٢٠١) ساڵی ( ٢٠١٩ ) بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ناجی سەعیدی سەرۆکی لیژنە وەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١/١/٢٠٢٠ میوانداریی ژمارەێک لە بەڕێوەبەرەگشتیەکانی گومرگەکان و دەروازەسنووریەکانی کرد.وەکۆبوونەوەکە کە لەمەڵبەندی لیژنەی یاساییدا کرا بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دەروازە سنووریەکاندابەڕێز ڕەشاد خەڵەف و بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆسەکان و پلانەکان لە دەروازەکاندا بەڕێز عومەر عەدنان و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکان خاتوسهام حسەین لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە گومرگەکانداتاوتوێ کرا لە گرنگترین کێشەو بەربەستەکان کەدێنە ڕێگەی کارکردن لە دەروازەکاندا وەهۆکارەکانی کەمبوونەوەی داهاتە باجیە گومرگیەکان .
وەلیژنەکە گوێبیستی باسێکی فراوان بوو لە لایەن شاندە میوانەکەوە لەو بەربەستانەی دێنە ڕێگەیان لەوانەش کەمیی کادێرەکان و لاوازیی ژێرخانەکان جگە لە خاوبوونەوە لە خەرجکردنی ئەوپارانەی دانراوە بۆ گەڕانەوی بەکاریی دەروازەکان جگە لەکێشەی هونەری و بەڕێوەبردن کە بەرپرسەکانی دەروازە سنووریەکان باسیان کرد .
لەلای خۆیشیەوە لیژنەکەی لێکۆڵینەوە جەختی کرد لەسەر خوێندنەوەی هەموو بابەتەکان کەباسکرالەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ، وەهەوڵدانیان بۆ دانانی ئەوچارەسەرە سەرکەوتووانە بۆیان ،بەو مانەیەی کە زاڵبوون بەسەردەروازە سنووریەکان و پێشخستنی کاریان یارمەتی بەهێزکردنی بوودجەی فێدراڵی دەدات جگە لەوانەی ڕێدەگرێت لە هاتنی ئەوکەلوپەلانەی کە هاوتایان هەیە لەبازارەکانی ناوخۆدا بۆبەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و پەیداکردنی هەلی کار

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەن نوێنەران