لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی داوادەکات بەدواخستنی دابڕانی فەرمانبەران کەیاسای خانەنشینی گرتوونیەتیەوە هەڵگری بڕوانامەباڵاکان لەوەزارەتی پەروەردەدا

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار قوسەی محسن یاسری سەرۆکی لیژنەکە وەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ١٣/١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەێکی کرد بۆ تاوتوێی ژمارەێێک لەوبابەتانەی کە لەخشتەی کارەکانیدایە ،
وەدانیشتوەکان تاوتوێی بەردەوامیی دەوامنەکردنیان کرد بەبۆنەی مانگرتنەکانەوە کەلەپارێزگاکاندا ڕوویداوەوتائێستاش مانگرتن تیایدا هەیە، ڕوونکرایەوەکەدەوامکردن لەهەندێ پارێزگادا بەردەوامە لەگەڵ ئەوەشدا کەمانگرتنی ڕەوا هەرهەیە ، جەختیان کردلەسەر پێویستیی میوانداریکردنی بەڕێوەبەرەگشتیەکانی پەروەردەی پارێزگاکان (بەسراو زیقارو میسان ) بۆلێکۆڵینەوە لە ڕەنگدانەوەی خراپی دەوامنەکردن وکێشەو بەربەستییەکان کەبەرەوڕووی پرۆسەی پەروەردەیی وقوتابیان بوونەتەوە
لەلاێکی دیکەوە لیژنەی پەروەردەلەمیانی نووسراوە فەرمیەکانیدا داوای کرد بەدواخستنی دابڕانی ئەو فەرمانبەرانەی کەیاسای خزمەتی دانشگا گرتوونیەتەوە لەخاوەن بڕوانامەباڵاکان لەوەزارەتی پەروەردە لەڕێکاڕەکانی بەجێهێنانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ( ٩ ) ی گۆڕڕاو کەهاتۆتە جێبەجێکردنی لە سەرەتای ئەمساڵدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/١/٢٠٢٠