کەعبی بەرپەرچی پۆمپیۆ دەداتەوە: ۱۷۹پەڕلەمانی عێراقیمان هەیە بەفەرمانی گەل هه‌ڵبژێرراون دەنگیاندا بەچوونەدەرەوەی هێزەکانتان لەوڵاتەکەماندا..ئه‌ی‌ ئێوه‌ چی ده‌ڵێن؟

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی سێشەممە ۱٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ بەرپەرچی وتەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکامایک پۆمپیۆی دایەوەکەدەڵێت لەوێدا ٥۰بەرپرسی عێراقی هەیە ئاواتە خوازی ڕۆڵی هێزەکانی ئەمەریکان لەعێراقدا وە حەز لەمانەوەیان دەکەن لەمیانەی “دانیشتنە تایبەتیەکانیاندا”!!
وەکەعبی لەوتەکەیدا بەپۆمپیۆ: سووربوو لەسەرئەوەی کەناوی ۱۷۹سەدو حەفتاونۆپەڕلەمانی عێراقیی نیشتمان پەروەری قارەمانمان لایە هەڵبژێرراون بەبڕیاری گەل دەنگیانداوەلەمیانەی دانیشتنێکی ئاشکرادا هەمووجیهان بینی لەسەر چۆڵکردنی هێزەبیانیەکانتان لەعێراقدا پاش دووبارەکردنەوەی دەستدرێژی لەسەربەخۆییمان وەدواییەکەیان قەسابخانەکەیان لە قائمدالەدژی حەشدی شەعبی وەلەدواییدابەچەندڕۆژێکی کەم تاوانی فڕۆکەخانە ی بەغدای نێودەوڵەتی ، وەلەپێشیشدا شوێنی زۆری دیکە.
وەەکەعبی دوالەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەوتەکەی :ئایا دەتوانی بۆمانی ئاشکرابکەیت وەبۆگەلی عێراقی ناسنامەی ئەو٥۰بەرپرسەی کەداوای بوونی هێزەکانتان لەوڵاتدادەکات..هیوام ئەوەیە؟
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱٤/۱/۲۰۲۰