ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی دانه‌وێله و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌ك دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2020 له بیست و نۆیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی 174 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی دانه‌وێله و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هاوتاكردنی بڕوانامه‌و پله زانستیه‌كان.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی دانه‌وێله‌ی ساڵی 1995.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامانی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی پێكردنی ژماره (11)ی ساڵی 2016.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیاری یاسای هاوتاكردنی بڕوانامه‌و پله زانستیه‌كان هێنا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به باڵه‌خانه‌ی نوێی بانقی ناوه‌ندی عیراقی دواخست تا كاتی ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی هه‌مو لیژنه‌كانی لاوه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه كه به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی دامه‌زراون ئاراسته‌كرد كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كۆتایی به‌كاره‌كانیان بێنن و ڕاپۆرتی باڵه‌خانه‌ی بانقی ناوه‌ندی عیراقی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌ش بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو 19/1/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/1/2020