لیژنەی پەروەردە میوانداریی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی میسان وزیقار دەکات

لیژنەی پەروەردەبەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار قوسەی محسن یاسری سەرۆکی لیژنەوەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥/١/٢٠٢٠میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی میسان بەڕێزڕیاز مجبل حەسون ئەلساعدی کرد هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی زیقار بەڕێز ڕیازکەریم عەبدوڵڵە.
وە کۆبوونەوەکە بابەتی دەوامنەکردنی قوتابیەکان لەقوتابخانەکاندا تاوتوێ کرد،وە ئەوپێشنیازانە کەگرنگترینەکەیان درێژکردنەوەی دەوامە وە لابردنی پشووی ڕۆژی شەممە ،جگەلەکردنی پلەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ وتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ١٠٠ ، لەگەڵ پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرەگشتییەکان بۆدەستنیشانکردنی کاتەکانی تاقیکردنەوەکان لە وپارێزگایانەی کە مانگرتنی بەخۆیەوەبینی .
بەڵام ئەوەی کەتایبەتە بە پۆلەکۆتاییەکان ئەوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەداچارەسەری بارودۆخەکەیان دەکرێت .
وەهەرلەم ڕووەوە لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە پێشنیازەکانی داوە بەوەزارەتی پەروەردە بۆلێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانیان .
لەلاێکی دیکەوە لیژنەی پەروەردە داوای کرد لەهەردوو وەزارەتەکانی داد و ناوخۆبۆ کارپێکردنی یاسای پاراستنی مامۆستا بۆپاڵپشتی کردنی بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستادا کە کادێرە وانەبێژەکان تووشی دەبن لەفشارلەسەرکردنیان و هەڕەشەلێکردنیان ،جگە لەهەڵمەتی جنێو ودرۆکەبەخراپ کاری کردووە لەسەر ڕێکوپێکیی دەوامکردن لەوپارێزگایانەی کە مانگرتنی تێداکرا .
هەروەها کۆبوونەوەکەباسی خانووی قوتابخانەکان و ڕێژەی تەووبوونیان کرد لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پروەردەکاندا، وە جەختیان کردلەسەرپێویستیی دابینکردنی پاڵپشتیی تەواو بۆئەم پارێزگایانە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٥/١/٢٠٢٠