لیژنەی پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی پەروەردەی کەرکوک دەکات

بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر بەشیرحەدداد لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سێشەمە ١٥/١/٢٠٢٠ میوانداریی شاندێکی پەروەردەی پارێزگای کەرکوکی کرد کە بریتیبوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک بەڕێز عەبدعەلی حەسەن وەبەڕێوەبەری گشتیی کاروباری بەڕێوەبردن بەڕێزمحەممەد جواد موسەوی ، وە بەرپرسی دامەـزراندنەکان بەڕێز ئەحمەد کازم عەبدولحسەین .
وەکۆبوونەوەکە ژمارەێک لەبابەت ودۆسیەکان کەپەیوەندیان هەیە بەواقعی پەروەردە لەکەرکوکدا تاوتوێکرد لەوانە دۆسیەی دامەزراندنەکان کەڕاگەێندراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوکەوە لەمدواییەدا بەواقعی (٢٨٤١ ) ‌پلەی فەرمانبەریەتی .
لەلای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر بەشیرحەددادستایشی ڕۆڵی لیژنەی پەروەردەی کرد بۆ گرنگپێدان وبەدواکەوتن و هەوڵدانی بۆچارەسەرکردنی کێشەکان کەڕێدەگرێت لەڕێرەوی پرۆسەی پەروەردەیی هەرچەندە وڵات بە بارودۆخی جیاوازو کێشەکاندا تێدەپەڕێت لەم قۆناغەدا .
وەلەکۆبوونەوەکەدابڕیاردرالەسەر پێکهێنانی لیژنەێکی نایبەتی بۆ لێوردبوونەوە لەدامەزراندنەکانی پارێزگای کەرکوک بەنوێنەریەتیی هەموو پێکهاتەکان پاش تەواوبوونی ماوەی ڕەتدانەوە ، ئەمەش لەبەرتایبەتمەندیی پارێزگای کەرکوک وەلەپێناوی بەدیهێنانی دادوەری لەدۆسیەی دامەزراندندا بەگوێرەی سنورداریکردن و پەیڕەویەکان کەدەرچوون لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە .فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٥/١/٢٠٢