لەمیانەی چاوپێکەوتنیدا له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا..کەعبی: بڕیاری کشانەوەی هێزەكانی‌ بیانی لەعێراق ڕێگا بەحکومەت ده‌دات له‌ ئاینده‌دا پیاچووونەوە به‌ هاوکاریی سەربازی لەگەڵ وڵاتە دۆستەکاندا بكات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسینگەکەی خۆیداڕۆژی پێنجشەممە ۱٥ی کانوونی دووەم پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا ی نوێ بەرێز ئۆلە دیبل.
وەکەعبی لەوەڵامدانەوەی پرسیارێکی باڵیۆزدا لەبڵبەت چارەنووسی هێزەکانی هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکان وەهەندێ وڵاتی دیکە لەعێراقدا ،کەبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە کشانەوەی هێزەبێگانەکان بەتەواوی هات پاش زنجیرەێک لە دەستدرێژی لەسەربەخۆیی عێراق وەکردەوە تاکی و بێ پەروای هێزەکانی ئەمەریکا لەناو وڵاتدا .
وەبەڕێزی پتر وتی کە هەموولاێک ڕێکە لەسەرئەوڕۆڵە گرنگەی کەوڵاتەدۆستەکان پێی هەڵسان لەمیانەی جەنگ لەدژی تیرۆر وە پاڵپشتکردنی ئەمنو سەقامگیری عێراق ، جەختی کرد کەبڕیارهپەڕلەمانیەکەی ئەم دواییە ڕێدەدات بەڕێکخستن و پیداچوونەوەی سرووشتی هاریکاری سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وڵاتە دۆستەکاندا لەپاشە ڕۆژدا جگە لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.
وەکەعبی داوای کردلە حکومەتی ئەڵمانیا بۆپتریارمەتی دانی ئابووری و وەبەرهێنان لەعێراقدا و نەک تەنیالە یەک کەرتدا وەکو وزە یان پیشەسازی بەڵکو هەموو کەرتەکان بگرێتەوەبەتایبەتی کەرتی بانکی و بازرگانی وپیشەسازی و ڕۆشنبیری ، لەگەڵ گرنگی کارئاسانی بۆ پیاوەکانی کار وبازگانە عێراقیەکان لەگەل لایەنی ئەڵمانی لەپێنای سوودی هەردوووڵاتی دۆستدا .
نوسینگەی ڕاگەیادنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنە
۱٥/۱/۲۰۲۰