ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی گفتوگۆ ده‌به‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/1/2020 به سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی 126 په‌رله‌مانتار، دانیشتنێكی گفتوگۆی به‌ست بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌كی خزمه‌تگوزاری گرنگ.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی دۆسیه‌ی یاسای خانه‌نشینی هه‌مواركراوی كرد، كه بووه هۆی خانه‌نشینكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكانی پسپۆڕ و ئه‌وه‌ش بوه هۆی دروستبونی شڵه‌ژان له پرۆسه‌ی كاركردنی ده‌زگا پزیشكیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران بابه‌تی دواكه‌وتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان له ده‌ركردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی پارێزگاكان تاوتوێكرد، به‌تایبه‌تی پارێزگای به‌غداو كاریگه‌ری ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌لایه‌كی تر په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران.
له درێژه‌ی گفتوگۆكاندا، په‌رله‌مانتاران داوایان كرد ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی و دۆسیه‌ی دیوانی وه‌قفی سوننی یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و داوایان له حكومه‌تیش كرد كه به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئابوری عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتی چین ڕون بكاته‌وه، له گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی دهرهاوێژتهكانی له‌سه‌ر ئابوری عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نیازه میوانداری باڵیۆزی چین له به‌غداو نوێنه‌رانی حكومه‌تی عیراقی بكات به‌مه‌به‌ستی ڕونكردنهوهی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنامه‌ی ئابوری عیراقی-چینی وكاریگه‌ری له سه‌ر بارودۆخی عیراق.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 19/1/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/1/2020