لیژنه‌ی نه‌وت و ووزه، میوانداریی بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری پاڵاوگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌ت ده‌كات.
لیژنه‌ی نه‌وت و ووزه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 27/11/2019 به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی و به ئامادبوونی ئه‌ندامانی لیژنه، میوانداریی به‌ڕێز حامد زه‌وبه‌عی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆكاروباری پاڵاوگه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پلاندانان و جێگره‌كه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌ت كرد، بۆ باسكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كه‌رتی نه‌وت و كاری لیژنه‌كه.
له‌میانه‌ی ئه‌م میوانداریه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگیی وه‌ستاندنی به‌فیڕۆدانی دارایی بۆ كڕینی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كه وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ی زیاتر له 14 ساڵدا هه‌ستاوه به خه‌رجكردنی زیاتر له 32 ملیارد دۆلار .
به‌ڕێز حه‌لبوسی له‌مه‌ڕ گرنگیدان به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا و به‌ده‌ستوبرد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ستاندنی ئه‌م به‌فیڕۆدانه له ڕێگای په‌له‌كردن له بنیادنانی پاڵاوگه‌ی حكومی نوێ و پێشخستن و چاككردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی ئێستاوه ده‌بێت.
له‌هه‌مان كاتدا بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پاڵاوتن، به‌ڕێز حامد زه‌وبه‌عی به‌خشته‌یه‌كی وورد، ڕێژه‌ی ووزه‌ی به‌رهه‌مهاتووی پلان بۆ داڕێژراو و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه له پێگه‌ی پاڵاوگه‌كان و ساڵانی داهاتوو، خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پلاندانان وه‌ڵامی هۆكاره‌كانی كه‌می و سستی له‌به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی ئێستای بۆ كه‌می پاره‌ی ته‌رخانكراو گه‌ڕانده‌وه . وه ڕوونیشی كرده‌وه كه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی له‌م باره‌دا بواره داراییه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ئاماده‌یی لیژنه‌كه‌ی پێشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی كاری وه‌زاره‌ت له فه‌راهه‌مكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی ووزه‌ی به‌رهه‌مهاتووی پلانبۆداڕێژراو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی سوودوه‌رگرتن له‌و داراییه‌ی كه ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت و به‌فیڕۆده‌درێت له كڕینی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و به‌كارهێنانی بۆ پڕۆژه‌كانی ژێرخان و بنیادنانی پاڵاوگه‌ی حكومیی كه ده‌توانێت هه‌زاران هه‌لی كار بۆ كه‌سانی بێكار بڕه‌خسێنێت وپێویستی ناوخۆیی پڕبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌بری هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان به پێچه‌وانه‌وه هه‌نارده‌یان بكات، له ڕێگه‌ی كردنی عێراق به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ووڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانی نه‌وتی خاو.
دواجار ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵه پرسیارێكیان له مه‌ڕ چه‌ند تێبینییه‌كی تایبه‌ت به باری پاڵاوگه‌كان له پارێزگه‌كانی باشور و باكوردا كرد.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی لیژنه‌كه به‌ڕێز هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی داوای له شاندی وه‌زاره‌ت كرد، كه‌وا به‌نووسراو و پاڵپشت به دۆكیۆمێنت، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و تێبینیانه بده‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ڕوبه‌ڕویان كرایه‌وه.
و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی له‌پاڵاوگه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه دیاریكراوه‌كان له كه‌رتی نه‌وتدا.