سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە بەرێز عەمار حەكیم دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی روتی حكمەی نیشتمانی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناچەكە و دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت كرا، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دەستنیشانكردنی سەرۆكی حكومەت بەو جۆرەی لەئاستی خواستی رۆڵەكانی گەلی عێراقدا بێت، هەروەها تاوتوێی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە رێوشوێنی چاكسازی فراوان و دەركردنی یاسای پێویست، لە نێویاندا تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن لە دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی كاریگەرییان لەسەر پێداویستیەكانی هاوڵاتیان هەیە.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری عێراق لەلایەن سەرجەم لایەنەكانەوە و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، و بەدوور گرتنی لە ناكۆكییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 كانونی دووەمی 2020