سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا ئوردنیەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز عاتف تەۆوانە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان پەرۆشی عێراقی رونی كردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و ئوردت لە بوارە جیاجیاكان و بە پێی بەرژەوەندی هەردوولا، و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر، و پاراستنی سەروەری عێراق و ئەمن و سەلامەتی و یەكێتی خاكەكەی و گەلەكەی، و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق لە كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و گەڕانەوەی سەقامگیری و رۆڵی چەسپاوی ئوردنیشی بەرزاننرخاند كە شا عەبدوڵای دووەم تەئكیدی لێدەكاتەوە بۆ پشتیوانی لە عێراق.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی هەماهەنگی هەوڵی پەرلەمانی و كاراكردنی رۆڵی دیبلۆماتی لە نێوان هەردوو وڵات كرا لە پرسەكان و لە نێوەندە نێودەوڵەتییەكان.
لای خۆیەوە تەروانە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە كە لە شا عەبدوڵای دووەم و گەلی ئوردن خۆی دەبینێتەوە لە پشتیوانی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم بەربەستەكان و زامنی سەلامەتی و یەكێتی خاكەكەی و گەلەكەی و رێزگرتن لە سەروەری عێراق و بەكارنەهێنانی خاكی عێراق وەك گۆڕەپانی ناكۆكیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەر1ەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 كانونی دووەمی 2020