سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە بەرێز سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دیاریكردنی سەرۆكی حكومەت كە پەسەندكراوبێت و لە ئاستی داواكاری رۆڵەكانی گەلی عێراقدابێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 كانونی دووەمی 2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X