د.بەشیر حەداد لەگەڵ فەرمانبەرانی نوسینگەی موسڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١/٢٥ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نوسینگەی موسڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ئێستا لە شاری ھەولێر کارەکانیان ئەنجام دەدەن کۆبویەوە.
دکتۆر بەشیر حەداد داوای لەو فەرمانبەرانە کرد بەردەوام بن له بەدواداچوون بۆ کێشەی ئاوارەکانی موسڵ و باردۆخیان لە نێو کەمپەکاندا بکەن .
لەلایەن خۆیانەوە فەرمانبەرانی نوسینگەی بەری چەپی موسڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد کە ھەمیشە بەدواداچوونی بۆ رەوشی ئاوارەکانی موسڵ کردووە و ئاماژەیان بەوەدا ئەوانیش بەردەوام دەبن لە كارەكانيان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/١/٢٥