لێدوانی رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد هاوكاربن لەدۆسیەی پێكهێنانی حكومەت و پەلەكردن لە دیاریكردنی كاندیدێك كە گونجاوبێت لەگەڵ خواستی رۆڵەكانی عێراق، رونیكردەوە دەستنیشان كردنی حكومەتێكی نوێی بەهێز كە پشتیوانی لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە لێبكرێت تا ستراتیجێكی ڕوونی هەبێت بۆ جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و بتوانێت داواكاری و پێداویستیەكان دابین بكات، هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستای وڵات.
بەرێزیان وتیشی تا ئێستا لاوان لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان داوای چاكسازی دەكەن و پێویستە گوێبیست و وەڵامدانەوە هەبێت بۆ داواكارییە ڕەواكانیان دوای یەكخستن و كاركردن لەگەڵیان بە حیكمەی تێگەیشتن لە رۆڵەكانمان و ئەركی دەوڵەتە ژیانێكی ئازادی و شایستە بۆ سەرجەم رۆڵەكانی عێراق دابین بكات.
راشیگەیاند دەستدرێژی بۆ سەر داهاتی گشتی و تایبەت و بەستنی رێگەكان و رێگەنەدان بە دەوامكردن زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت و زیانی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئامانجەكانی بەدیهێنانی چاكسازی دەبێت، پێویستە لەسەر لاوانمان تێكدەران لەریزەكانیان دوربخەنەوە و پارێزگاری لە ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان بكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی بەردەوامبوونی خوێنرشتنیشی كرد لەریزەكانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و دەستدرێژی دوبارە بە بێ ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی لە پشتیانەوەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27كانونی دووەم 2020