لە میانەی چاوپێکەوتنیدا له‌ گه‌ڵ سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی عێراق.. کەعبی هانی ئەوەدەدات کەپێویستە پیاوانی ئاینی ڕۆڵی خۆیان بەجێ بێنن بۆ یەکگرتن و وازهێنان لە توندوتیژی و تیژڕەوی

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەنوسینگەکەی خۆیدا دووشەممە ۲۷ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰پێشوازی کرد لەسەرۆکی کۆمەڵی زانایانی عێراق پیر د.خالدمەلابەئامادەبوونی بەڕێزان پەڕلەمانتارسەرۆکی یەکگرتوی سائيرون نەبیل ترفی وەپەڕلەمانتار عەلائ روبەیعی
کەعبی داوای کرد کەپویستە دەنگ و میدیای هێمن لەلایەن زانایان و دانایان وە پیاوە ئاینیەکان ئەوانەی کەڕۆڵی گەورەترینیان هەیەلەدرووستکردنی شارستانیەتی و ڕۆشنبیری لەناوکۆمەڵگاکاندا وەگرنگترڕۆڵ بۆ درووستکردنی مرۆف بەبیرکردنەوەو زانستیانە .
وەبەڕێزی ئاشکرای کردکە “عێراق ئێستابەقۆناغێکی زۆرترسناکدا تێدەپەڕێت
وەئەوەی کەئەمەی پتر کرد بوونی بۆچوو دەنگی سیاسی جۆراوجۆرە،لەبەر ئەوە پێویستە جەخت بکرێت لەسەر ڕۆڵی قوتابخانە ئاینیەکان، وەبەرنامەی نوێی تایبەتی تەرخان بکرێت بۆ ڕۆیشتا بەرەو یەکگرتنی ڕیزوەواز هێنان لە تێژ ڕەوی و ڕێزگرتن لە دیموکراتی وەبەتەنیادرووشم نەبێت بەڵکو پێویستە ئیش کردن بەگوێرەی ئەم ڕژێمە بۆدامەزرادنی ولاتێکی دادپەروەر کە بێوەیی و یەکسانی تێدا بڵاوبێتەوە “.
وەلە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا گفتو گۆ کرالەسەر پێویستیی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان کەئەو پاڵپێوەنەرێکی سەرەکیە بۆ چاکسازی و گۆڕان بۆ باشتر ، وەمسەوگەر کردنی باشتر بۆ ئایندی نەوە کانمان بەمەرجێک بەڕێگاێکی دیموکراتیانە بێت کە دەستوور دایناوە، وەکەڵی لێ وەرنەگیرێت لەلایەن هەندێک کەسەوە بۆ زیان بەخشین بەسیستەمی گشتی وە سوودی وڵاتەکەمان عێراق یان سوودی هاویشتمانی خۆی”.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران