کەعبی :ترامپ هەلی بێهێزی ودووبەرەکی عه‌رەبی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ڕێکەوتنە گومانلێکراوەکەی ئاشکرا بکات وە بەداخەوە کە هەندێ لە باڵیۆزی وڵاتەعه‌رەبیەکان ئامادەبوون لەبەیاننامە ناخۆشەکەدا

کەعبی داوا لەکۆمکانی عه‌رەبی وهاوکاریی ئسلامی و سەرکردە عارەبەکان دەکات کەهەڵوێستێکی توند بەکاربهێنن بەرامبەر ڕاگەیادنی ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا ــ ئیسرائیل وە قایل نەبن تەنیا بە پێکهێنانی وڵاتی فەڵەستین نەبێتو پایتەختەکەشی قودوس بێت
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەمەریکایی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی قەوارە ئسرائیلیی داگیر کەر نەتانیاهۆ لەوردەکاریەکەی ڕێکەوتنەکەی ترامپ لەم کاتە گومان لێکراوەدا دەبێتە هۆی گڕگرتنی ‌بەرەوژوورێکی نوێ وەڕمانی هەمووکۆنگرە ئاسایشیەکان لەناوچەکەدا،‌ کەترامب فرسەتی هێنا لە لاوازی حکومەتە عارەبیەکان و نەبوونی یەکهەڵوێستی لەهەموولایەکانی نیشتمانی عارەب وئیسلامدا بەرامبەر ڕووداوە چارەنووسیەکان کەناوچەکەی هێناوەتە شەکو شۆک .
وەکەعبی لەبەیاننامەێکدا ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی کانوونی دووەمی۲۰۲۰داخی خۆی دەربڕی لەئامادەبوونی باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئیمارات و عەممان و بەحرەین لەڕێوڕەسمی ئاشکراکردنی درێژەی ڕێکەوتنەکەی “ئیسرائیل ــ ئەمەریکا” لەماڵی سپی، داوای کرد لەهەموو سەرکردەکانی عارەب و وڵاتەئیسلامەکان و کۆمکانی عارەبی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بۆئەوەی هەڵوێستێکی توندو یەکگرتوویان هەبێت بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنەو قایل نەبوون تەنیا بەسەربەخۆیی فەلەستین بەتەواوی وە دامەزراندنی وڵاتەکەی و پایتەختەکەی ” قودسی پیرۆز”.
وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن وتی:جەختی هەمیشەی خۆمان نوێ دەکەینەوە بەپێویستیی وێستان لەدژی جموجووڵی زایۆنی ئەمەریکایی وەکو جەختکردنەکەمان لەو کاتەی کە نوێنەرایەتی عێراقمان کرد لەکۆنگرەی یەکگرتووی ئەنجومەنی هاوکاریی ئیسلامی لە مەغریب ،وەپێش ئەویش لە کۆنگرەی یەکگرتووی پەڕلەمانیی نێودەوڵەتی لەڕۆڵی ۱۲۹دا لەجنێف کەسووربووین لەسەر پێویستی کاڕکردن بەهەنگاوی هاوبەشی بۆ ڕێگرتن لە دەسترێژیەبەردەوامەکەی قەوارەی ئیسرائیل وەوێستان بەڕووی ئەم ڕێککەوتنە ، وەیەکگرتنی هەڵوێست و وشەبۆ چارەکردنی قەیرانی فەڵەستینی چارەکردنێکی ڕەوا بریتی بێت لەدامەزراندنی وڵانی فەڵەستین پایتەختەکەی قودس بێت وەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆماڵەکانیان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲۸/۱/۲۰۲۰