سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبییەوە ئەنجامدا.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی بە دوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و نەبێتە گۆڕەپانی ناكۆكی، و پاراستنی سەروەری نیشتمانی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خواستی بەردەوامی عێراقی نیشاندا بۆ هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بنیاتنانی پەیوەندییەكی فراوانی سیاسی و ئابوری و پەرۆشییان بۆ كاری هاوبەشی عەرەبی.
لای خۆیەوە ئەبو غەیت تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی بەردەوامی كۆمكاری عەرەبی بۆ سەقامگیری عێراق و گەشەسەندنی و بەدیهێنانی خواستی گەلەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 كانونی دووەم 2020