لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کاری دەروازە سنووریەکان میوانداریی شاندێک لەدەزگای هەواڵگری وئەمنی نیشتمانی دەکات

لیژنەی لێکۆڵینەوەی بچووککراو بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار ناجی سەعیدی سەرۆکی لیژنەوئامادەبوونی ئەندامەکانی کەڕاسپێردراون بەلێکۆڵینەوە لە کاروباری دەروازە سنووریەکان ڕوژی چوارشەممە ٢٩/١/٢٠٢٠ پێشوازیی کرد لە شاندێکی دەزگای هەواڵگری وئەمنی نیشتمانی .
وەلەدیدارەکەدا کە لەمەڵبەندی لیژنەی یاساییدا گیرا لە ئەنجومەنی نوێنەراندا باسکرا لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی داهاتەکانی دەروازە سنووریەکان لەوانەش زۆریی دەزگا ئەمنیەکان لە دەروازە کاندا کە بووە بەهۆی تێکچوون لەدابەشکردنی کارەکاندا جگە لەپەڕپووتیی ژێرخانەکان هەروەها لاوازیی لە بەجێهێنانی کارمەندەکان لەو دەروازانەدا .
وە لەکۆبوونەوەکەدا پێلەسەر ئەوە داگیرا کەپێویستە چارەسەریی کێشەکان و بەربەستەکان بکرێت کە بوون بەهۆی کەمکردنەوەی داهات لەدەروازە سنووریەکاندا وە دۆزینەوەی چارەسەریە سەرکەوتوەکان بۆیارمەتیدانی بوودجەی فێدراڵی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/١/٢٠٢٠