بەیاننامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لەبابەت ڕووداوەکانی ئەمدواییە لەهەندێ لەدانیشگاکاندا

لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانیاریی پەڕلەمانی بەنائارامیەکی زۆرەوەچاودێریی ڕووداوەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٠ کرد.

وەلەوکاتەداکەئەندامانی لیژنە ئارەزوویان هەبوو وەدڵحۆشبوون بەوەی کە دەوامکردن لە دانیشگاکاندا وە پەیمانگاحکومتیەکان و موڵکیکان دەگەڕێتەوە بەڕێکوپێکی بەڵام ئەوەی ڕوویدا لە هەندێک لە دانیشگاکاندا هەموو پەیوەندیدارەکانی خستە نائارامیەوە لەترسی بەرزبوونەوەی هەڵوێستەکان ولەترسی سەلامەتی وبێوەیی ڕۆڵە قوتابیەکانمان ، وەلەوانەش ئەوەی کەڕوویدا لەدانیشگای واسیت ومانگرتنی هەندێک لە قوتابیەکان لە بەردەمی مەڵبەندی وەزارەتدا وەڕووداوەکانی دیکەش وەلەبەرئەوە لیژنە وادەبینێت کە :
١ ــ خۆپیشاندانی بەئاشتی مافێکی دەستوورییە وە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنیەکان بەپاراستنی ەەموو قوتابیە خۆپیشاندەرەکان وە کارکردن بۆ ئاسانکڕدنی هەموو ڕێکارەکان وەوابکرێت کەقوتابیەکان پاش پاراستنیان شوێنێکیان بۆ تەرخانبکرێت کە قوتابیەکان بتوانن بەئەوپەڕی ئازادیەوە بیروڕایان دەربڕن .
٢ــ دوای قوتابیە خۆپیشاندەرەکان یان مانگرتووەکان نەکەون یان هەڕەشەلێکردنیان بەهیچ جۆرێکی هەڕەشە لێکردن .

٣ ــ پاراستنی دامەزراوە زانیاریەکان لە هەندێ لەکەسانی سەرلێشێواو کە دەیەوێت پەڕەکان تێکەڵبکات و کارتێکەربێت وزیان بگەێنێت بەسامانی گشتی وەلەهەمانکاتدابەناشیرینکردنی خۆپیشاندانە ئاشتییانەکەی قوتابیەکان .

٤ ــ داوادەکەین بەدانیشتنێکی تایبەتیی ئاشکرای ئەنجومەنی نوێنەران وەبەئامادەبوونی نوێنەرانی قوتابیان بۆ گوێبیستی داواکاریەکانیان وناڕەحەتبوونیان لەدانیشگاکان وە دەسگا خوێندنەکانیان .

٥ ــداوالەهەموو دانیشگاکان دەکەین بە کۆبوونەوەی کوتوپڕی ئەنجومەنەکانی دانیشگا وە بەئامادەبووی نوێنەرەکانی قوتابیەکان وەتاوتوێکردنی ساڵژمێری نوێی دانیشگایی وەبەکارهێنانی دەسەڵەتەکانیان کەپێیاندراوە بەو جۆرەی لەگەڵ بارودۆخەکانی قوتابیەکاندا بگونجێت لەپارێزگا جیاجیاکاندا .

٦ ــ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانیاری هەستێت بە وەستانی کارکردن بە بەندی (٥) لە بڕیاری دەستەی ڕادانان لەکۆبوونەوە جیاوازیەکەی تایبەت بەجێبەجێکردنی بەندی (٩) لەڕاسپاردە تاقیکردنەوەکانداژمارە( ١٣٤) وەوادابنرێت ئەنجامێکی سروشتیە ئەگەر دەوامی فەرمی دەستی پێکردەوە .

٧ ــ لەسەر حکومەتی نوێیە کەگرنگی بدات بەکۆمەڵەی زانینەکان وەچی پێویستبێت بەدەستی بهێنێت و ئامادەی بکات بۆهەردوو کەرتەکانی پەروەردە و فێرکردن .

وەلەدواییدا وەبیری ڕۆڵەقوتابیەکانمان دێنینەوەکەمێژووی عێراق بەبەرەوژوورکەی زۆرو گرنگدا تێپەڕیوە وەهەندێکیان ئەنجامی گەورەیان بووە بە گۆڕانی ڕژێمە سیاسیەحوکمدارەکان وە قوتابیان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لەڕووداوەکانیدا لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی خوێندن لانەبراوە وە ساڵنامەی دانیشگاش هەر ڕێکخستنێکی ساڵی خوێندنی نوێیە کە سەرکەوتنی قوتابی دابیندەکات بەیارمەتیی مامۆستاکانی وەئەمەش مەبەستی خێزانەکانی هەمووقوتابیەکان وکەسوکاری شەهیدەکانی عێراقە کەخۆیان بەختکرد ڵەپێناوی عێراق و گەیشتنی نامەی خۆپیشاندانەکان ومانگرتنەکان بۆ دوورترین لا ئەمەش نامەی ژیانە کەدەدرێت بەڕووی ئەوانەدا کەفیشەکی مردنیان نا بەسنگی هاوڕێکانتانەوە لە حۆپیشاندەران و چالاکوان و پەیامنێرەکان ئەوانەی هەلدەستان بەبەجێهێنانی ئەرکی فەرمانبەرییان بەئەوپەڕی شەرەفمەندی و پاکی و دڵسۆزیەوە .
خواسەرمانخات بۆ خزمەتگوزاریی عێراق و خەڵکەکەی ..

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران