سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كۆبونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كرد سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ دووشەممە كاژێر 11 ی بەیانی كۆبێتەوە، ئەوەش بەپێی مادەی 10 لەپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ چاوخشاندن بە ئەو داوایەی پێشكەش كراوە بۆ دانیشتنێكی نائاسایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی و دیاریكردنی وادەی دانیشتنی ئەنجومەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 شوباتی 2020