ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی کەنەدایی

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی ڵەمیانەی سەردانەکەی ئێستایدا بۆکەنەدا چاوی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی کەنەدایی بەڕێزئەنسنی ڕۆنا لەبارەگای پەڕلەمانی کەنەداییدا .

وەلەدیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی هاوکاریی دوولایی نیوان هەردوو وڵات کراوەگۆڕینەوەی شارەزایی وسەردانی هاوبەشی وەپێشکەشکردنی بیروڕالە لایەنە پەڕلەمانیەکاندا وەئاگاداربوون لەئەزموونی کەنەدایی لە لایەنەکانی پەڕلەمانیەوە بەتایبەت ئەوەی تایبەتە بەلایەنی چاودیری و یاسادانانەوە .

لەلاێکی دیکەوە ئەمینداری گشتی چاوی کەوت بەبەڕێز چاڕلس ڕۆبەرت ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی گشتیی کەنەدایی .

وەلەدیدارەکەدا باسکرا لەو خولەی کە ئەنجومەنی گشتیی کەنەدایی پێکی دەهێنێت بۆئەمیندارەگشتیەکانی ژمارەێک لەئەنجومەنە پەڕلەمانیەکان لەژمارەێک لەوڵاتە جیاجیاکاندا .

ئەمەوئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوولەدانیشتنێکی وڵاموەرگرتن لەکابینەی حکومەتی لەکەنەدا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی وەزیرانی کەنەداوئاگاداربوون لەمیکانیزمی وەڵام لێوەرگرتن وەچۆنیەتی پرسیارلێکردن لەوانەی وەڵامیان لێوەردەگیررێت لەئەندامان و سەرۆکی حکومەتی کەنەدایی .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومنی نوێنەران
چوارشەممە ٢٦/٢/٢٠٢٠