کەعبی : ئه‌نجامدانی‌ چاکسازیی ئابووری لەعێراقدا نابێت بەبێ بوونی هاوبەشیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتێە تایبەتمەندەکاندا بێت

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی شوباتی ۲۰۲۰ پێشوازی کرد لەنوێنەرەکانی نووسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکانی پەرەپێدان لە عێراقدا ” UNDP “، ئەوەی کە تیایا بوو هەریەکێ لە شارەزای ئابووریی نەتەوەیی ئەلبانیەکە شەرەفەدین شیهۆ وە خاتوو مەهاب مدنی وەغیمار دیب وە حەیدەر سەعد .
وەلە میانەی پێشوازیەکەدا کە پەڕلەمانتار عەلی سەعدون لامی لەلیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەڕلەمانی ئامادە بوون تاوتوێی دۆسیەی چاکسازی ئابووریی لەعێراقداو ڕێکارەکانی بەجێهێنانی ، کەکەعبی جەختی کرد لەسەرئەوەی کە مانای چاکسازیی ڕاستەقینە ئەوەیە دۆسیەی جۆرەهای تێدابێت وەتەنها کەرتی ئابووری نەبێت بەبێ کەرتەکانی دیکەش ، لە حاڵەتی ڕۆیشتنماندا بەرەو چاکسازیەکی ڕاستەقینەو تەواو و بەرچاوی لە زەمینەی واقیعدا ” .
وەبەڕێزی لەسەر وتەکەی ڕۆیشت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستە هەوڵی هەرسێ دەسەڵاتەکانی عێراقیی یاسا دانان و بەجێهێنان و دادوەری یەکبگرێت وهەماهەنگی بەشێوەێکی ڕاستەوخۆ بکرێت لەگەڵ بەرامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکاندا و هەموو هاوبەشە نێو دەوڵەتیەکاندا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران