د.بەشیر حەداد داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکات بە زوترین كات لەو بڕە هاوكارييانەى کە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وەریدەگرێت پشکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بدات

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٢ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراێکی فەرمی بەناوی دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدراڵی دەکات .
لە نوسراوەکەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دا هاتووە کە دکتۆر بەشیر حەداد داوا دەکات بەزوترین کات لەو بەشە هاوکارییەی کە وەزارەتەکەیان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وەری دەگرێت لە بواری دارایی و دەرمان و پیداویستی تەندروستی پشکی تەواوی پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بدات و لەو بابەتەشدا رەچاوی رێژەی دانیشتوان بکرێت، بۆ تۆکمەترکردنی ریکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٣/٢٢