ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه به حكومه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران موسته‌فا كازمی و پازده وه‌زیری كابینه‌كه‌ی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7/5/2020 له یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی یاسادانانی دوه‌می ساڵی دوه‌می خولی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 266 په‌رله‌مانتار، متمانه‌ی به‌خشی به كابینه‌ی حكومه‌تی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی و پازده وه‌زیرو ده‌نگیدا له سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن سوه‌رتی فاتیحه‌ی له‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانی عیراق خوێنده‌وه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له به‌ڕێز كازمی كرد به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته‌ڕو و ناوی وه‌زیره‌كانی پێشكه‌ش بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كازمی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕو و به‌ڵێنیدا كه مانگانه دانیشتنێكی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببه‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی وڵات.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر كابینه‌ی به‌ڕێز كازمی و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان سوێندی یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوارد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/5/2020