سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەیەكتر دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و عەبدوڵا ئال شێخ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەیەكتر دەكەن، و لەخوای گەورە داواكارن ئەم بۆنەیە بۆ ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی ببێتە مایەی خێر و خۆشی، تەئكیدیشان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان عێراق و سعودیە لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2020