سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوتا توركییەكەی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەیەكتر دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرێز مستەفا شەنتوب سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی توركیا ، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەیەكتری دەكەن، و لەخوای گەورە داواكارن ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو وڵاتی دراوسێ ببێتە مایەی پێشكەوتنی زیاتر، تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن و بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2020